ئەمڕۆ چوارشهممه 21 ى 11 ى 2018 ، لەکاتێکدا گەنجێک بۆ بینینی یاری نێوان سەیدسادق و گارە ،باماتۆڕ بەرەو یاریگا بەڕێدەکەوێیت ، بەرلەگەیشتنی بەیاریگاکە ، توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێیت و گیان لەدەست دەدات .
سەلام حەمەعلی کارگێڕی ئیشگری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند ، گەنجەکە ناوی ئوسامە ئیدریسەو تەمەنی ۱۸ساڵە و بەمردوویی گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان ،کەسوکارەکەی پێیان ڕاگەیاندوە لەنزیک سەرچاوەی ئاوی حەسار نزیك یاریگای گشتی سەیدسادق تووشی ڕووداوی هاتوچۆبووە بوەو دەست بەجێ گەیانراوەتە نەخۆشخانەی شەھید شەوكەت
شۆرش وهلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.