شه‌وی رابردوو هێزێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا كه له ده‌یان ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سه‌ربازیی پێكهاتبوون گه‌یشتنه مه‌خموور، هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی عێراقیشییان له‌گه‌ڵدابووه و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی دیكه رۆیشتوون و له مه‌خموور نه‌ماونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ره‌شاد گه‌ڵاڵی، به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتی له لێدوانێكدا به ئانادۆڵوی رایگه‌یاندووه: دوێنێ شه‌و كاتژمێر 10 و نیو بۆ 11ی هێزێكی گه‌وره‌ی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و عێراقی له قه‌زای شه‌رگات سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه هاتوونه‌ته مه‌خموور و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی دیكه چوون، به‌ڵام ئه‌و هێزه رێگه‌ی مه‌خموریان گرتووه و بۆ مانه‌وه له قه‌زاكه نه‌هاتبوون.
گه‌لاڵی گوتیشی : هێزه‌كه هێزێكی گه‌وره بووه و له ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی پێكهاتبوون و له كهندیناوهوه به‌ره‌و شوێنێكی دیكه رۆیشتوون جا نازانرێت به‌ره‌و هه‌ولێر یان كه‌ركووك چوون، به‌ڵام هێزه‌كه له قه‌زای مه‌خموور نه‌مانه‌وه وه‌كو بڵاوكرایه‌وه گوایه له مه‌خموور جێگیركراون.
به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه هێزه‌كه چه‌ندین جۆری چه‌كییان له قورس و سووك پێ بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.