لە شاری هەولێر یەكەم هێڵی فڕۆكەوانی كوردستانی راگەیەندرا، هێڵی فڕۆكەوانی فلای ئەربیل دوو فڕۆكەی نەفەرهەڵگری هەیە و لەیەكەم قۆناغیشدا گەشتەكانی بۆ هەشت وڵاتی جیهان ئەنجام دەدات، كە یەكەم گەشتی لە 16ی ئەم مانگەوە لە هەولێر دەبێت بەرەو ستكهۆڵمی پایتەختی سوید و بەبێ ترانزێت ئەنجام دەدرێت.
بەپێی راگەیاندراوی فەرمی كۆمپانیاكە، هێڵی فڕۆكەوانی فلای ئەربیل دوو فڕۆكەی نەفەرهەڵگری هەیە و لەیەكەم قۆناغیشدا گەشتەكانی بۆ هەشت وڵاتی جیهان ئەنجام دەدات، كە یەكەم گەشتی لە 16ی ئەم مانگەوە لە هەولێر دەبێت بەرەو ستكهۆڵمی پایتەختی سوید و بەبێ ترانزێت ئەنجام دەدرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەیەكی نزیكدا فڕۆكەیەكی دیكەش دەكڕدرێت و ژمارەی گەشتەكان زیاد دەكرێت.
هەروەها كۆمپانیاكە لۆگۆی تایبەتی خۆی لە فڕۆكەكان داوە، جگە لە كاپتنی فڕۆكەكە، تەواوی ستافی فڕۆكەكان، كوردن و بە زمانی كوردیش لەسەر تەواوی كەلوپەل و كەرەستەكانی ناو فڕۆكەكە رێنمایی و زانیاری نوسراوە.
دوێنی لە رێوڕەسمێكدا دەستپێكردنی كارەكانی هێڵی فڕۆكەوانی كوردستانی لە شاری هەولێر راگەیەندرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.