تۆفانێكی با و بارانی به‌هێز و كوشنده له میرنشینی عه‌ممان كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵانی كوشت و سێ كه‌سیشی برینداركرد و هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی ناوچه‌كانی كه‌نارئاوی ناچار كرد ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن.
راگه‌یاندنی پۆلیسی میرنشینی عه‌ممان رایگه‌یاندووه ئه‌و كچه به هۆی ئه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه كه هێزی بای تۆفانه‌كه كێشاویهتیی به دیواردا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ته‌له‌ڤزیۆنی حكومه‌تیی عه‌ممان چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی له نوقمبوونی چه‌ندین ئۆتۆمبێل بڵاوكردووه‌ته‌وه له پارێزگاكانی زهففار و ووستا.
تۆفانه به‌هێزه‌كه رۆژی رابردوو واته هه‌ینی له لوتكه‌ی هێزی خۆیدا بوو، به‌ڵام ئێستا نیشتووه‌ته‌وه و هێزه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ئاستی گه‌رده‌لووله ئاساییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه.
ئه‌م تۆفانی با و بارانه كه ناوی " میكۆنۆ "ـیه، هه‌روه‌ها له دوورگه‌ی سوقتهرای یه‌مه‌نیش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 7 كه‌سی كوشتووه و حكومه‌تی یه‌مه‌ن له‌م دوورگه‌یه‌دا باری له‌ناكاوی رایگه‌یاندووه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.