Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 23:21

دکتۆر نەجم ئەڵوەنی کتێبێک بڵاو دەکاتەوە

نزیکەی 95 سە رچاوەی گرنگی بواری ڕۆمان و دەرووناسی و کۆمەڵایە تی و زمانیم تێدا بە کارھێناوە
کوردستان TV
100%

  نزیکەی 95 سە رچاوەی گرنگی بواری ڕۆمان و دەرووناسی و کۆمەڵایە تی و زمانیم تێدا بە کارھێناوە دکتۆر نەجم خالید ناسراو بە نەجم ئەڵوەنی بە چەند رۆژی داھاتوودا کتێبە نوێیەکەی دەکەوێتە بەر دەستی خوێنەران، لەبارەی کتێبە نوێیەکە، ئەڵوەنی نوسیوویەتی " شایانی گووتنە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی پتر خەریکی نووسینی بوومە و نزیکەی 95 سە رچاوەی گرنگی بواری ڕۆمان و دەرووناسی و کۆمەڵایە تی و زمانیم تێدا بە کارھێناوە".

ئەڵوەنی زیاتر لەسەر کتێبە نوێیەکەی نوسیوە و وتوویەتی" ئەمە وێنەی بەرگی دوا کتێبی خۆمە کە پاش چەند ڕۆژێکی تر دەکەوێتە بەردەستی خوێنەرانی خۆشەویست، ھیوادارم ببێتە مایەی پەسندکردنی ئەوان و کەلێنێکیش لەپەرتووکخانەی کوردیدا پڕبکاتەوە .

شایانی وتنە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی پتر خەریکی نووسینی بوومە و نزیکەی 95 سەرچاوەی گرنگی بواری ڕۆمان و دەرووناسی و کۆمەڵایە تی و زمانیم تێدا بەکارھێناوە.

لەم پەرتووکەدا ئەوەمان بۆدەرکەوتووە کە ئەدەب بە گشتی و ڕۆمان بە تایبەتی گوزارشت لە ژیانی کۆمەڵایە تی دەکات و ڕووداوەکانی نێو کۆمەڵ دەبنە کەرەستەی سەرەکی ئەدەب بێ ئەوەی ئەدەب کۆپی ئەوڕووداوانە بکاتەوە چونکە ئەدەب ' بە تایبەتی ڕۆمان بە شێوەیەکی نوێ واقیع بەرھەم دەھێنێتەوە و سەرلەنوێ خەڵقی دەکاتەوە.

ئەم بۆچوونەشمان تەواو ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێت ڕۆمان ھیچمان پێ ناڵێ و نابێ چاومان لەوەبێت ڕۆمان شتێکمان پێ بڵێ . من ئیتر ھیچ ناڵێم بۆ ئەوەی دەرفەت بدەم خوێنەران بەخۆیان پەرتووکەکە بخوێننەوە و ھەڵسەنگاندنی بۆ بکەن .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.