Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 20:33

رووسیا رێز له‌ ویسته‌ نیشتمانییه‌کانی گه‌لی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێت

گفتوگۆ و دانوستاندن چاره‌سه‌ره‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، رایگه‌یاندووه‌: مۆسكۆ رێز له‌ ویسته‌ نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێت، به‌ڵام پێی خۆشتره‌، عێراق به‌ یه‌كپارچه‌یی بمێنیته‌وه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداریی ده‌داته‌ حكوومه‌تی عێراق و كوردستان له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌نگاوێك، كه‌ ببێته‌ مایه‌ی تێكچوونی سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا.

هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، هانی هه‌ردوو حكوومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێرده‌دات كه‌ كێشه‌كانیان له‌ رێگای گفتوگۆ و دانوستاندنه‌وه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

RT

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.