Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 15:10

هۆشداریی لە ئەگەری روودانی لافاو لەناوچە كوردنشینەكانی توركیا دەدرێت

کوردستان TV
100%

هۆشداریی درا لە ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەكانی دەوروبەری بایبورت، ئەرزینجان، دێرسیم، ئەلعەزیز، بینگۆل، دیاربەكر، باتمان، سیرت و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ماردین.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی توركیا ئاشكرایكرد، پێشبینی بارانبارینی بەلێزمە و هەورەتریشقە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی وڵات و بەتایبەتی لە ناوچەكانی بایبورت، ئەرزینجان، دێرسیم، ئەلعەزیز، بینگۆل، دیاربەكر، باتمان و سیرت و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ماردین، دەكرێت.
هۆشداریی دەدرێت لە ئەگەری روودانی لافاو، هەورەبروسكە، تەرزە و رەنگە بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست ببێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.