Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 08:29

چركەساتی تەقینەوەی كارگەیەكی دروستكردنی شوكولاتە ببینە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوكراوەتەوە، لە تەقینەوەی كارگەیەكی دروستكردنی شوكولاتە ، 5 كەس گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی هەینی كامێرای چاودێری لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ئەمریكا ئەو ساتەیان تۆمار كردووە كە كارگەیەكی دروستكردنی شوكولاتە بە شێوەیەكی ترسناك تەقیوەتەوە، و بەهێزەدا ناوچەكانی دەوروبەری كارگەكەی هەژاندووە.
ڤیدیۆكە كە ماوەكەی 28 چركەیەو لە تویتەر بڵاوكراوەتەوە، دەردەكەوێت كە چۆن تەقینەوەكە لەناكاو و بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێش وەختە ڕوویداوە.
لە كاتێكدا تا ئێستا هۆكارەكانی تەقینەوەكە نەزانراون، بەڵام بەشی فریاكەوتنی ویلایەتەكە ڕایگەیاندووە، دەكرێت هۆكاری تەقینەوەكە "ئەگەری دزەكردنی غاز" بێت.
شایانی باسە كارگەكە كە ناوی" ئاڕ ئێم پاڵمەر"ە، لە ساڵی 1948 دامەزراوە و 850 كەسی تێدایە و 500 بەرهەمی ناوازەی شوكولاتە و شیرینی دروست دەكات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.