Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 05:03

پاڵەوانییەتی جۆدۆی یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی کوڕان و کچان بەڕێوە دەچێت

کوردستان TV
100%

پاڵەوانییەتی جۆدۆی یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی کوڕان و کچان سبەی پێنجشەممە لە شاری دهۆک بەڕێوە دەچێت.

ڕاگەیاندنی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ڕایگەیاند: بە چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی جۆدۆی کوردستان لە شاری دهۆک پاڵەوانێیەتی جۆدۆی یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی کچان بەڕێوە دەچێت.

ڕاشیگەیاند: پاڵەوانێتییەکەی یانەکان لەسەر ئاستی بێچووە شێران و تازە پێگەیشتووان بۆ کوڕان و بەشێوەی کراوەش بۆ کچان، کاتژمێر 04:00ـی ئێوارەی سبەی پێنجشەممە  16ـی3ـی2023، لە هۆڵی یانەی وەرزشی دهۆک دەستپێدەکات و بۆ ڕۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت.

ڕاگەیاندنی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان وەک دامەزراوەیەکی وەرزشی هەرێمی کوردستان کاروچالاکییەکانی بە پشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم ئەنجام دەدات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.