Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 04:18

هالاند بە تۆمارکردنی 30 گۆڵ لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی

کوردستان TV
100%


هالاند بووە گەنجترین و خێراترین یاریزان کە لە تەمەنی 22 ساڵیدا، توانی 30 گۆڵ تۆمار بکات.
ئەستێرەی نەرویجی، ئەرلینگ هالاند کە لەئێستادا یاری بۆ یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی دەکات، بووە خێراترین و گەنجترین یاریزان کە توانی لە میانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، 30 گۆڵ تۆمار بکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە میانی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) یانەی مانچستەر ستی رووبەڕووی یانەی لایپزیکی ئەڵمانی بووەوە و لەو یارییەدا، هالاند توانی پێنج گۆڵ تۆمار بکات.
بەمەش ئەو ئەستێرە نەرویجییە توانی بە بەشداریکردنی لە 25 یاریدا، ژمارەی گۆڵەکانی لە میانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بگەیەنێتە 30 گۆڵ.
هالاند بووە گەنجترین و خێراترین یاریزان کە لە تەمەنی 22 ساڵیدا، توانی 30 گۆڵ تۆمار بکات.
ژمارەی پێوانەیی پێشتر بۆ خێراترین و گەنجترین یاریزان کە توانی بووی 30 گۆڵ لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا تۆمار بکات، هی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی بوو کە لە تەمەنی 23 ساڵیدا بووبووە خاوەنی ئەو نازناوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.