Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 17:50

له‌ هه‌ولێر پێشانگای ساڵانه‌ی فۆتۆی گه‌شتیاری كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ زانكۆی نۆلج له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی (فه‌رهه‌نگ غه‌فوور) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تیی پارێزگاری هه‌ولێریش له‌وێ بوو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و هونه‌رمه‌ندان و فۆتۆگرافه‌ران ئاماده‌ی بوون، پیشانگا و پێشبڕكێی ساڵانه‌ی فۆتۆی گه‌شتیاری بۆ ساڵی 2023 به‌ڕێوه‌ چوو ،كه‌ له‌لایه‌ن كوردستان فوتۆ ریكخرابوو.  
له‌ پیشانگایه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك فۆتۆ نمایش كران، سێ هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر تابلۆكانیان به‌ براوه‌ ده‌ستنیشان كرا و دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ خه‌ڵات كران.
  ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.