Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:31

دوو كه‌س ماسییان دزی بوو و ده‌ستگیركران

لەگەڵ قەدەغەكردنی راوەماسی لە هەرێمی كوردستان مانگانە زیاتر لە 1500 تۆن ماسی هاوردە دەكرێت
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌مڕ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ حه‌وزێكدا له‌ قه‌ڵادزێ ماسییان دزی بوو.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاووڵاتییەک کە خاوەنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسییە، سکاڵای تۆمار کرد کە بە وتەی خۆی "لە حەوزەکەیدا ماسی دزراوە"، دەستبەجێ دەست کرا بە لێکۆڵینەوە.

بڵاویشی كرده‌وه‌: لەلایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین و پۆلیسی فریاکەوتن، 2 تۆمەتبار دەسگیر کران و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بە وتەی تۆمەتباران "چەند جارێک دزییان لەو حەوزە کردووە"، و لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر 14 ماسی و ئۆتۆمبێلێکی بەکارهاتوو لە جۆری (مسیۆبووشی).

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عیراقی هەردوو تۆمەتبارەکە ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.