Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 21:37

یەکێتی ئەوروپا سزاکانی سەر ئێرانی پەسەند کرد

18 کەسایەتی و 19 دامەزراوەی ئێرانی خرانە سەر لیستی سزاکان
کوردستان TV
100%


هەریەک لە وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران سەید حەمید سەجادی، ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، پارێزگاری چەند پارێزگایەک، کارمەندانی مێدیاکانی دەوڵەت و چەند بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران لەنێو ئەو کەسانەن کە سزاکان دەیانگرێتەوە.

وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، بەهۆی رۆڵیان لە سەرکوتکردنی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی، بڕیاری جێبەجێ کردنی سزای لەسەر 18 کەسایەتی و 19 دامەزراوەی ئێرانی دەرکرد.
لەو راگەیەندراوەی کە لە کۆنسەی یەکێتی ئەورووپاوە دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە سزاکان بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە جێبەجێ دەکرێت.
هەریەک لە وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران سەید حەمید سەجادی، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارێک، پارێزگاری چەند پارێزگایەک، کارمەندانی مێدیاکانی دەوڵەت و چەند بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران لەنێو ئەو کەسانەن کە سزاکان دەیانگرێتەوە.
هەروەها لیستەکە، یەکەی چەند ناوچەیەکی سوپای پاسداران لە وڵاتەکە و هێزی پۆلیسی تایبەتی ئێران و چەند کۆمپانیایەک ئەمنی لەخۆدەگرێت.
لەگەڵ دوایین سزادا ژمارەی ئەو کەسایەتییە ئێرانییانەی کە یەکێتی ئەورووپا رێوشوێنی سنووردارکردنی لەسەر جێبەجێ کردوون بۆ 164 کەسایەتی و ژمارەی دامەزراوەکان بۆ 31 بەرزبوویەوە.


سزاکان، پێکدێت لە قەدەغەی گەشتکردن بۆ یەکێتی ئەورووپا، بلۆککردنی سەروەت و ماڵ و قەدەغەی دابینکردنی پارە و تەمویلکردنی ئەو کەسایەتی و دامەزراوانە. جگە لەوە فرۆشتنی هەندێک لەو پێداویستییانەی کە دەکرێت وەکو فشار بۆسەر خەڵک بەکاربهێندرێت و ئامێرەکانی چاودێری قەدەغە دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.