Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 23:53

کتێبێکی نوێی ئەبو بەکر شوان کەوتە بەردیدی خوێنەران

کوردستان TV
100%


لەم ڕۆژانە کتێبی رائحه‌ التفاح ..درر..لطائف..و..اضا‌ءێت چاپکرا و لە چاپخانەی دانیشەفەر لە هەولێر و نووسەری زمانڕەوانی شاری هەولێر مامۆستا (ئەبو بەکر شوان) کەوتە نێو پەرتوکخانەکان، بەدوو توێی ۳۱۷ لاپەڕە بەزمانی عەرەبی، ئەو کتێبە چەندی جاندر لە خۆ دەگرێت، کەپڕە لە قسەی خۆش و نەستەق و وێژە و ئەدەب و بەرچەڤەکردنی چەندین ئایەتی پیرۆزیی قورئان و چەندین بابەتی هونەری زەریف و شیعری ڕەسەن و وەکو باغێک پڕا و پڕ و سیخناخ لە گوڵی گەشاوە و بۆندار و جوان بۆ ڕازاندنەوەی ئەدەبی کوردی و عەرەبی نیشاندەدات و
هەموو بابەتێکی خۆش لەخۆوە دەگرێت، کە پیاوی عەرەب و کورد بەو زمانە ئاشنا دەکاتن، بە ڕاستی کتێبێکی بە بەهاو بە مفاو بەسوودە، شارەزایی و کارامایی مامۆستا ئەبوکر شوان..خــادیم.. وەک زاناو ئەدیبێکی کورد، بەتوانا لەم زمانە دیار دەخات، خوێنەر بەتامەزرۆییەوە پەڵکێشی ناواخنی خۆی دەکات و بۆ چینی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران وەکو فەرهەنگێکی مەوسوعی و ئەدەبی سوود بەخشە ود ەتوانم بڵێم دەکرێت ببێتە میتۆد و پڕۆگرامی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن جا لەسەر هەر ئاست و قۆناغێک بێتن. سەبارەت سەپۆرتی لە چاپدانی پەرتووکە تازەکەشی دەڵێت: زۆر سوپاس بۆ جەنابی پارێزەری دکتۆر سەفین یاسین، کە ئەرکی لە چاپدانی کتێبەکەی گرتە ئەستۆ ...کتێبێکی دانسقەو بێهاوتایە و شایانی خوێندنەوەیە.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.