Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 05:23

یاری تێنسی سه‌رزه‌وی... له پاڵه‌وانێتی جامی یونایتد یۆنان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بولگاریا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ وڵاتی ئوستڕالیاو له‌ درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جامی یونایتد له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ گڕوپی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی یۆنان به‌ دوو سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ركه‌وتنێك پێش هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی بولگاریا كه‌وت.
له‌ یه‌كه‌م یاری نێوان هه‌ردوو تیپ و له‌ ئاستی خانماندا، ماریا ساكاری یۆنانی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ڤیكتۆریا تۆمۆڤای بولگاری برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش دوو بوو، له‌ دووه‌م یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌و له‌ ئاستی پیاواندا، دیمیتار كوزمانۆڤای بولگاری به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام و به‌ ئه‌نجامی شه‌ش یه‌ك، شه‌ش یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌ به‌رامبه‌ر میكایل پێرڤۆلارا كسیسی یۆنانی تۆماركردو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ سه‌ركه‌وتنێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه‌.
 پاشان له‌ یاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی جووتی تێكه‌ڵاودا، هه‌ردوو یاریزانی یۆنانی ماریا ساكاری و ستێفانۆس تسیتسیپاس به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ردوو یاریزانی بولگاری گیرگانا تۆپالۆڤاو ئه‌دریان ئاندریێڤیان برده‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌ دوو سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ركه‌وتنێك پێشخست، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.