Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 06:00

بوك و زاوایەك دوای دوو ڕۆژ لە هاوسەرگیرییەكەیان بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

دوای مردنی بوك و زاوایەك بە هۆی غازەوە كە تەنها دوو ڕۆژ بەسەر هاوسەرگیرییەكەیان تێپەڕیبوو، خەم و پەژارە باڵی بەسەر خەڵكی گوندی داڵجەی سەر بە پارێزگای مینیا لە میسر كێشا.
میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە، كە ئوسامە عەبدولعەزیم، بەڕێوەبەری ئاسایشی مینیا، ئاگادارییەكی لە ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردنەوە پێگەیشتووە، كە تێیدا هاتووە ژن و مێردێك كەوتوونەتە بێهۆشی و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕی دێر مەواس.
ئاماژە بەوەشكراوە،  كە ژن و مێردەكە بەناوەكانی جەمال تەمەن 27 ساڵ و زەینەبی تەمەن 17 ساڵ، لە كاتی بێهۆشبووندا گەیشتوونەتە نەخۆشخانەكە و لەوێ گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی هەڵمژینی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە حەمامی شوقەكەیاندا.
هەروەها فەرمانگەی داواكاری گشتی ئاگاداركرایەوە بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.
سەرچاوە: میدیای میسری
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.