Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 23:33

لاوێكی كورد له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هیدبوو

کوردستان TV
100%


ئومێد حەسەنی، تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی سنە، لەدوای تێپەڕینی چەند کاتژمێر لەدەستگیركرانی لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، 17ى 11 ى 2022، هاووڵاتییەکیی خەڵکی سنە بەناوی ئومێد حەسەنی، تەمەن 22 ساڵ، دوای دەستبەسەرکرانی بەهۆی ئەشکەنجەی زۆر و لەڕادەبەدەری هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنە، تەرمی ئومێد حەسەنی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران بۆ نەخۆشخانەی تەوحید گوازراوەتەوە، بەڵام لە کاتی گەیشتنی بەو نەخۆشخانەیە هیچ نیشانەیەکی ژیانی نەبووە.

دوای چەند کاتژمێرێک هێزەکانی سوپای پاسداران بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی، تەرمی حەسەنی دەڕفێنن. ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند، کە هێزەکانی سوپای پاسداران ئیزنیان بە کارمەندانی نەخۆشخانە نەداوە کە وێنە لە تەرمی ئومێد حەسەنی بگرن و ئاسەواری لێدان و کوتانی سەخت لەسەر مل و سەری دەبینرا.

هەنگاو زانیویەتی کە، تەرمی ئومێد حەسەنی شەوی هەینی رابردوو تەنیا بە ئامادەبوونی دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی شاری سنە ئەسپەردەی خاک کراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.