Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 20:55

پارێزگاری ئیسته‌نبوول ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ته‌قسیم ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

پارێزگاری ئیسته‌نبوول به‌ فه‌رمی ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌قامی ئیستقلال له‌ گۆڕه‌پانی ته‌قسیم ئاشكرا كرد كه‌ زیاتر له‌ 40 قوربانییه‌.

عه‌لی یه‌رلیكایه‌ پارێزگاری ئیسته‌نبوول له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌قامی ئیستقلال بریتییه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانی 4 كه‌س و برینداربوونی 38 كه‌سی تر.

ڕاشیگه‌یاند: برینداره‌كان ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.

عه‌لی یه‌رلیكایه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ نوێترین زانیارییه‌كاندا له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌‌.

پارێزگاری ئیسته‌نبوول سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری هه‌موو كه‌سانه‌ش كرد كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.