Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 00:00

هەشت رێنمایی پزیشكیی بۆ چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن

کوردستان TV
100%

1- پەیڕەوكردنی سیستەمی خۆراكیی تەندروست
پێویستە سیستەمی خوراكیی تەندروست پەیڕەو بكرێت كە سوود بەخش دەبێت بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
2- وەرزشكردنی رۆژانە
وەرزشكردنی رۆژانە بە چەند یارییەكی دیارییكراو بەپێی تەمەن و لە سنوورێكی گونجاودا یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن، هەروەها وەرزشكردن نابێت ببێتە هۆی زیادبوونی لێدانی ترپەی دڵ لەو رێژەیەی كە لەلایەن پزیشكەوە دیاریی دەكرێت.
3- وازهێنان لە جگەرەكێشان
جگەرەكێشان لە هەندێك كەسدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، ئەمش بەهۆی ئەوەی جگەرە نیكۆتین و ماددە كیمیاییەكانی تێدایە كە زیان بە لوولەكانی خوێن دەگەیەنێت، بۆیە ئامۆژگایی واز لە جگەرەكێشان دەكرێت.
4- كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ لە خواردندا
خواردنی خوێ لە خۆراكی رۆژانەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و كەمكردنەوەی خوێ دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن بە نزیكەی 5 بۆ 6 پلە.
5-  پشوودان و نووستنی باش لە شەواندا 
لەپێناو پاراستنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكان ئامۆژگاریی دەكرێت لە نووستنی پێویست، چونكە كەمتر لە شەش كاتژمێر نووستن لە شەودا دەبێتە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
6- دووركەوتنەوە لە فشار و دڵەڕاوكێ 
ئامۆژگاری دەكرێت بەدووركەوتنەوە لەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی فشار و دڵەڕاوكێی دەروونی، چونكە لە درێژمەودا دەبنە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
7- دووركەوتنەوە لە خواردنی كافاین و كهول
كافاین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لەناكاوی فشاری خوێن، بۆیە وا باشترە كافاین سنووردار بكرێت ئەمەش دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لە بەرزبوونەوەی لەناكاوی فشاری خوێن.
8- خواردنەوەكانی یارمەتیدەرن بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن
هەندێك خواردنەوە یارمەتیدەرن لە كەمكردنەوەی بەرزی فشاری خوێن، بەڵام بەتەنها یارمەتیدەر نین بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكە، بۆیە دەبێت بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە دەرمانەكان ببەستیت و ئەم خواردنەوانە وەك یارمەتیدەرێك لە چارەسەركردندا بخۆیتەوە. 
گرنگترین ئەو خواردنەوانەی كە بۆ تەندروستی مرۆڤ بە گشتی و دڵ بە تایبەتی باشن، بریتین لە:
تەماتە: رۆژانە خواردنەوەی یەك كوپ لە ئاوی تەماتە رەنگە تەندروستی دڵ باش بكات و فشاری خوێن رێك بخات و یارمەتی كۆنترۆڵكردنی كۆلیسترۆڵی خراپ بدات.
توو: بە تایبەتمەندی دژە ئۆكسان ناسراوە كە یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی هەوكردن، هەروەها چەندین سوودی هەیە بۆ دڵ و خوێنبەرەكان هەیە.
ئاڵوباڵوو: شەربەتی ئاڵوباڵوو وەك شلكەرەوەیەكی سرووشتی ناسراوە، هەروەها یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی فشاری خوێنیش.
هەنار: لە هەناردا چەند پێكهاتەی خۆراكی تێدایە وەك فۆلیك ئەسید و ڤیتامین سی، هەروەها بە كاریگەری بەهێزی لە دژی هەوكردن و بەهێزكردنی تەندروستی دڵ دەناسرێتەوە.
چەوەندەر: فشاری خوێن دادەبەزێنێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی رێژەیەك لە نیتراتی تێدایە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.