Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 17:38

نه‌خۆشخانه‌ی هیوا: دوێنێ 41 نه‌خۆشی نوێی شێرپه‌نجه‌ تۆمار كراون

کوردستان TV
100%

نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری و ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌ شاری سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ ته‌نیا دوێنێ یه‌كشه‌م 41 حاڵه‌تی نوێی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان له‌ شاره‌كه‌ تۆمار كردووه‌.

نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئامارێكی نوێی دوێنێ یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 23/10/2022ی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌:-

-  (41) حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە و کۆدی بۆ کراوە.

-  (950) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە .

- (4300) پشکنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی بۆ نەخۆش ئەنجامدراوە.

-  (138): نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە.

- (192) نەخۆش پشکنینی تیشکی و ئیکۆ و سۆناریان بۆ کراوە.

-  (110): نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخل بووە.

-  (260) نەخۆش لە قاوشە جۆراوجۆرەکانی نەخۆشخانە داخل کراون.

 

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.