Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 19:17

بە مووشەك هێرشكرایە سەر بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ڕایگەیاند : هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە ناوچەی ڕمێلان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیربوون ،بە مووشەكی 107 ملم هێرشیان كرایە سەر .
فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە لە بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەدا بڵاویكردەوە، رایگەیاندووە، مووشەكەكە لە دەرەوەی كۆمەڵگەی سەربازی كەوتووەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ كام لە هێزەكانی ئەمریكی یان هاوبەشەكان بكوژێت یان بریندار بكات، هەروەها بەبێ ئەوەی زیان بە هیچ یەكێك لە دامەزراوەكان یان ئامێرەكان بگەیەنێت.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، شوێنی هەڵدانی مووشەكەكانی تریش دۆزراونەتەوە، ئاماژەش بەوە كراوە كە هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە دەكەن.
هێرشەكە لە كاتێكدایە كە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا كوژرانی دوو ئەندامی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی "داعش"ی لە هێرشێكی ئاسمانی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی سوپای ئەمریكا لە باكووری سووریا راگەیاند.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.