Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 22:09

ڤیدیۆ .. لە یارییەكی تۆپی پێدا 129 كەس گیانیان لەدەستداو 180 كەسی دیكەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئەندەنوسیا رایگەیاند، دوای یارییەكی دێربی لە دورگەی جاڤا، زیاتر لە 120 كەس كوژراون و 180 كەسیش برینداربوون.
دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە كرد و ڕاگرتنی یارییەكانی خولەكەیان بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕاگەیاند.
دوای شكستی یانەی ئاریما3-2 لە یارییەكەی مەلانگ ریجێنسی جاڤا، لایەنگرانی یانەكانی ئاریما و پێرسیبایا سورابایای جاڤا، رووبەڕووی یەكبوونەوە.
كاربەدەستان رایانگەیاند، ئاژاوەكە كاتێك دروستبووە كە هەزاران هاندەری ئاریما دوای دۆڕانی تیپەكەیان بەپەلە چوونەتە نێو یاریگا، هاوكات یاریزانانی پێرسیبایا دەستبەجێ یاریگاكەیان بەجێهێشتووە، بەڵام چەند یاریزانێكی ئاریما كە هێشتا لە یاریگادا بوون هێرشیان كراوەتە سەر.
راپۆرتەكان باس لەوەش دەكەن، دوای ئەوەی پۆلیس گازی فرمێسكڕێژیان خستووەتە ناو هاندەران، چەند كەسێك گیانیان لەدەستداوە و یاریگاكە تووشی شڵەژان بووە.لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەشدا خولی ئەندەنوسیا بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕاگیرا.
لەوبارەیەوە زێنەدین ئامالی، وەزیری لاوان و وەرزشی ئەندەنوسیا بە كەناڵی كۆمپاسی راگەیاندووە، بەداخەوەین بۆ ئەم رووداوە ،رووداوێكی بەدبەختە كە زیان بە تۆپی پێمان دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە وردی لە شێوازی ڕێكخستنی یارییەكە و ژمارەی هاندەران (لە یاریگاكەدا) دەكۆڵینەوە، ئایا جارێكی دیكە ئامادەبوونی هاندەران لە یارییەكان قەدەغە دەكەین؟ گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەكەین”.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.