Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 13:47

یونامی: خۆپێشاندانی هێمنانە مافێکی دانەبڕاوی دیموکراسییە

کوردستان TV
100%

نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ شەممە 01ـی 10ـی 2022 جەختی کردەوە کە خۆپێشاندانی هێمنانە مافێکی دانەبڕاوی دیموکراسییە.

نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (UNAMI) لە یادی 3 ساڵەی دەستپێکی خۆپێشاندانی هاووڵاتییانی عێراق ڕایگەیاند: بە یادکردنەوەی قوربانیانی مانگی تشرینی یەکەمی 2019، ئەوە دووپات دەکەینەوە کە خۆپیشاندانی هێمنانە مافێکی دانەبڕاوی دیموکراسییە.

ڕاشیگەیاند: سڵاو بۆ هێزەکانی ئاسایش دەنێرین، بۆ مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئەم خۆپێشاندانانەی ئێستا بەشێوەیەکی شیاوانە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین بۆ خۆدوورگرتن لە توندوتیژی و پێشگرتن لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.