Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 05:40

فازڵ میرانی پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزارەت کرد

کوردستان TV
100%


 سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزارەت کرد، کە بەمەبستی سەرەخۆشی سەردانیان کردبوو.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، رێککەوتی 14ی9ی2022، فازڵ میرانی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە هەریەکە لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە کرد، مەبەستی سەردانەکەشیان سەرەخۆشی کردن بوو لە سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی عومەر میرانی، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی لە ئەنقەرە.

جێی باسە، فازڵ میرانی سوپاسی وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی کرد بۆ ئەم سەردانە.

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.