Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 11:59

بوومەلەرزە لەم شارەی هەرێمی کوردستان ڕووی دا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک باشووی ڕۆژهەڵاتی قەزای کەلاری هەژاند.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەمڕۆ هەینی 05ـی 08ـی 2022 لە پارێزگای سلێمانی بوومەلەرزەیەکیان تۆمار کردووە.

ڕاشیگەیاند: لە ڕاپۆرتی دەستەکە ئاماژە بەوە کراوە کە بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 12:07ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 4 پلەی ڕێختەر، لە دووری 17  کیلۆمەتر لە باشووی ڕۆژهەڵاتی قەزای کەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕووی داوە.

دەستەکە باسی لەوەش کردووە کە لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانکارییەک هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە و داواش دەکات هاووڵاتییان باوەڕ بە پڕوپاگەندە و هەواڵی ناڕاست نەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.