Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 21:44

لە دوو ویلایەتی دیكەی ئەمریكا دۆخی لەناكاو راگەیەندرا

کوردستان TV
100%

بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون دۆخی لەناكاو لە ویلایەتەكانی كالیفۆرنیا و ئیلینۆیزی ئەمریكا راگەیەندرا.
فەرمانڕەوای ویلایەتی كالیفۆرنیا، گاڤین نیوسەم  لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەهۆی خێرا تەشەنەسەندنی پەتای ئاوڵەی مەیموون، دوای راگەیاندنی دۆخی لەناكاو لە شاری سان فرانسیسكۆ، دۆخی لە ناكاو لە سەرانسەری ویلایەتەكە راگەیەندراوە.
هەروەها فەرمانڕەوای ویلایەتی ئیلینۆیز، جەی رۆبێرت پریتزكەر سەبارەت بە بڕیاری دۆخی لەناكاو رایگەیاند: "بۆ رێگرتن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە پێویستە سەرجەم سەرچاوە تەندروستییە گشتییەكان بخەینە ئامادەباشییەوە بەشێوەیەك دەسەڵاتی تەواو دەداتە بەشی تەندروستیی گشتی لە ویلایەتەكە كە ڤاكسین دابەش بكەن و زانیاریی پێویست لەسەر ڤایرۆسەكە بە خەڵك بدەن".
لە ئەمریكا بۆ یەكەم جار لە 30ی تەمووز بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە ویلایەتی نیویۆرك و شاری سان فرانسیسكۆ دۆخی لەناكاو راگەیەندرابوو.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.