Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 10:58

ژمارەی قوربانییانی لافاوەكەی ئێران گەیشتە 69 كەس

لەنێویاندا شەش هاووڵاتی عێراقی هەن
کوردستان TV
100%

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی بەشێكی زۆری ئێرانی گرتەوە، بەتایبەتی پارێزگای تاران و لە ئاكامی دروستبوونی لافاودا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 69 كەس.
نەجات جیهانی، جێگری سەرۆكی بەشی تەكنیك و هەماهەنگیی داڕشتنەوەی رێكخراوی بەڕێوەبردنی قەیران لە ئێران، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران، ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ئەنجامی ئەو كارەساتە سروشتییەدا لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا، 69 كەس گیانیان لەدەستداوە و 45 كەسیش بێسەروشوێن بوون.
جیهانی باسی لەوە كرد كە لەنێو ئەو 69 كەسەی گیانیان لەدەستداوە، شەش هاووڵاتی عێراقی هەن و گوتی: لەو 45 كەسەی بێسەروشوێن بوون سیانیان هاووڵاتی عێراقیین، هەروەها لە دوایین رووداوی لافاودا، 39 كەس برینداربوون كە سیانیان عێراقیین.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە كرد كە 24 پارێزگای وڵاتەكە كەوتوونەتە ژێر كاریگەریی بارانی بەلێزمە و لافاوەوە و زۆرترین قوربانیی لە تاران، كرمان، یەزد، مەزەندەران، مەركەزی، سێستان-بەلۆچستان و لۆرستان بوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.