Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 09:07

خواردنی ماست هۆكارە بۆ نەهێشتنی چەوری ورگ ‌

کوردستان TV
100%

- ماست چەند بەكتریایەكی بەسودی تێدایە، هاوكارە لەهەرسكردنی خۆراك و نەهێشتنی غازاتی ڕیخۆڵەكان و كار لەسەر پاككردنەوەی گەدە دەكات لەخۆراكە زیادەكان، هەروەها ڕزگاركردنت لەزنجیرەیەك بەكتریا كە دەبێتە هۆی ناخۆشكردنی بۆنی دەم وا باشترە بۆ ئەو مەبەستە شەوانە پێش خەوتن كەمێك ماست بخورێت.

- چەورییەكانی ناو لەش دەسوتێنێت و ماسولكەكان بەهێز دەكات، هەروەها ڕێگرتن لەدروستبونی خانەی نوێی چەوری.
- خۆراكێكی چارەسەری باشە بەهۆی كاریگەری لەكەمكردنەوەی توشبون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و توانای لەسەر چالاككردنی كۆئەندامی بەرگری لەش.
- ڕێژەی كۆلیسترۆل لەخوێندا كەمدەكاتەوە.
- بەرگری هەوكردن دەكات بەهۆی مشەخۆرەكانەوە.
- پرۆتینی ناو ماست دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن.
- چەندین ڤیتامینی بەسودی تێدایە.
- بەكتریای (لاكتۆباسیلەس )یشی تێدایە كە هێرش دەكاتە سەر ئەو زیندەوەرانەی نەخوازراون وەك پاككردنەوەی ڕیخۆڵەكان و لەناوبردنی لە (85% )ی میكرۆبە زیان بەخشەكان.
- یەكێكە لەو خۆراكانەی بە ئاسانی هەرس دەبێت ئاسانتر لەشیر.
- زۆر بەسودە بۆ كەسانی تەمەن گەورە.
- نیشانەكانی پیری دوادەخات و پێست بریقەدارو نەرم دەكات.
- هێڵێكی بەرگری بەهێزە كۆبونەوەی چەوری لەدیواری دەمارەكان ڕادەگرێت.
- گەدە بەهێز دەكات و دەبێتە هۆی ڕاگرتنی سكچون و ئارەزوی خواردن دەكاتەوە پلەی گەرمی لەش ڕادەگرێت.
- بەسودە لەكاتی هەوكردنی جگەر و لاواز بونی گورجیلە دەركەری غازاتە.
- مێشك هێوردەكاتەوە.
- هاوكارە لەدابەزانی كێش.
- بە سودە بۆ ئەو كەسانەی ڕیخۆڵەكانیان لاوازە هەروەك بۆ قەبزی و سكچون لەهەمان كاتدا و هەوكردنی گەدەو ڕیخۆڵەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.