له ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی باله‌ی جیهان له ئاستی پیاوان، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به سێ گێم به‌رامبه‌ر به گێمێك له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م ئه‌ڵمانیا به ئه‌نجامی بیستوحه‌وت بیستوپێنج پێشكه‌وت، دواتر به‌ڕازیل رێره‌وی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ههڵگهڕاندهوهو سێ گێمی به دوای یه‌كی به ئه‌نجامی بیستوپێنج حه‌ڤده، بیست و پێنج بیست، بیستوپێنج نۆزده برده‌وه.
به‌مجۆره یاریه‌كه به سێ گێم به‌رامبه‌ر به گێمێك به سوودی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كۆتایی هات، له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕی خولی باله‌ی جیهان بۆ پیاوان هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن به سێ گێم به‌رامبه‌ر به گێمێك له هه‌لبژارده‌ی ئوسترالیای برده‌وه، ئه‌نجامی گێمه‌كان بیستوپێنج هه‌ژده، بیستوپێنج پازده، بیستوسێ بیستوپێنج، بیستوپێنج نۆزده بوو، به‌مجۆره یاریه‌كه به سه‌ركه‌وتنی هه‌لبژارده‌ی ژاپۆن ته‌واو بوو.
له خولی باله‌ی جیهان به‌رازیل سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.