ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وا و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای له ڕۆژانی جه‌ژن و پشووه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتووی ئاشكرا كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمیش مامناوه‌ند ده‌بێت.
ده‌سته‌كه ڕایگه‌یاند: پله‌ی گه‌رمی ڕۆژانی جه‌ژن و پشووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق مامناوه‌ند ده‌بێت و له هیچ پارێزگایه‌ك ناگاته 50 پله وه‌ك ساڵانی ڕابردوو.
ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌نگه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له ڕۆژانی جه‌ژندا له پارێزگاكانی زیقاڕ و میسان تۆمار بكرێت كه ده‌گاته 47 پله‌ی سیلیزی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ڕۆژانی جه‌ژن و پشووه‌كاندا ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، ڕه‌نگه له هه‌ندێ شوێن و ناوچه كه‌مێك تۆز و خۆڵ هه‌بێت، به‌ڵام شه‌پۆڵی خۆڵبارین دروست نابێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌ودای بینین نابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی جه‌ژن له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسایی و سه‌قامگیر ده‌بێت و له نه‌خشه‌كانی كهشوههواشدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونی شه‌پۆڵی خۆڵبارین یان به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رمی له‌ناكاو نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.