Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 12:52

مستەفا كازمی ڕێوڕەسمی عەمرەی لە مەككەی موكەڕەمە ئەنجامدا 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە یاوەری فوئاد حوسێن،وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕێوڕەسمی عەمرەیان بۆ ماڵی پیرۆزی خودا لە مەككەی موكەڕەمە ئەنجامدا.
ئێوارەی دوێنێ شەممە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە سعوودیە و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شا عەبدولعەزیز لە شاری جددە لەلایەن شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان-ەوە پێشوازی لێكرا.
پاشان مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، جێنشینی ئەو وڵاتە كۆبوویەوە .


بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ، مستەفا كازمی، محەمەد بن سەلمان تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانیان كردووە، هەروەها باسیان لە گرنگی پێشخستنی ئەو پەیوەندییەیانە لەپێناو بەرژەوەندی هەردوولا دا كردووە ، هاوكات باسیش لە چەند دۆسییەی هەرێمی و نێودەوڵەتیی گرنگ و چۆنییەتی بەرقەراركردنی ئاشتی لە ناوچەكەدا كراوە.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.