Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 16:09

ڕەنگە شێوازی بینینی وێنەكە خاڵە بەهێز و لاوازەكانت ئاشكرا بكات

کوردستان TV
100%

لە ماڵپەڕی "جاگران جۆش"، كە سایتەكە بانگەشەی ئەوە دەكات كە ڕەنگە بینینی تۆ بۆ وێنەكە خاڵە بەهێز و لاوازەكانت ئاشكرا بكات بە پشتبەستن بەو شتانەی كە یەكەمجار دەیبینیت.
لەم وێنەیەدا سەرەتا چی دەبینیت ؟
ڕوخساری پیاوێكت بینیوە؟ یان كچێك كتێبێك دەخوێنێتەوە؟ یان ئەو كچەی شووشەیەكی بەدەستەوەیە؟ یان گوڵدانێك؟ یان كورسییەك؟ لێرەدا ڕوونكردنەوەكە دەخەینە ڕوو.
ڕووخساری پیاو
ئەگەر سەرەتا دەموچاوی پیاوێك ببینی، ئەوا تۆ كەسێكی هاوسەنگی سۆزداری و دەروونیت. بە ڕازیبوون ڕووبەڕووی تەحەددیاتی ژیان دەبیتەوە بەبێ ئەوەی هیچ دارووخانێك رووبدات. هەروەها تۆ ئیلهامبەخشیت بۆ خەڵكی دەوروبەرت. هەرچۆنێك بێت; چاودێری هەستەكانت دەكەیت و دوودڵ دەبیت لە دەربڕینی لەبەردەم هاوڕێ و خێزانەكەتدا.
كچێك كتێبێك دەخوێنێتەوە
بەڵام ئەگەر كچێك ببینیت كتێبێك دەخوێنێتەوە، ئەوا تۆ كەسێكی خوێندەواریت، و مەیلی فێربوون و گەڕان بەدوای شتە نوێیەكانی ژیاندا هەیە، و بە قووڵی خۆت بخزێنیتە ناویەوە بۆ ئەوەی زۆرترین زانیاری بەدەستبهێنیت. هەرچۆنێك بێت; تۆ هەوڵ دەدەیت دوور بكەویتەوە لەو شتانەی كە سەرنجت ڕاناكێشن، بۆیە لەوانەیە چاوپۆشی لەوە بكەیت كە لە دەوروبەرتدایە و دوور بكەویتەوە لە كەسانێك كە هاوبەشی بەرژەوەندی تۆ نین.

كچێك شووشەیەكی بەدەستەوەیە
ئەگەر سەرەتا سەرنج بدەیت كچێك جامەكەی گرتووە، ڕەنگە گوێگرێكی گەورە بیت؛ و بەم شێوەیە یارمەتی كەسانی دەوروبەرت دەدەیت بۆ ئەوەی بكرێنەوە و ئەوەی لە دڵیاندایە دەرببڕن. هەرچۆنێك بێت; توانای بڕیاردانت ئەوەندە گەورە نییە. تۆ یارمەتی كەسانی تر دەدەیت بۆ بڕیاردان لەسەر بنەمای لایەنە باش و خراپەكانی دۆخەكە، بەڵام كاتێك باس لە تۆ دەكرێت، هەنگاوێك دەنێیتە دواوە.
گوڵدان
بەڵام ئەگەر سەرەتا گوڵدانەكە ببینی، ئەوا خۆشەویستی گەورەترین هێزی تۆیە. بەگشتی مەیلی ئەوەت هەیە كە سەرنجی شتە جوانەكان بدەیت لەو كەسانەی كە چاوت پێیان دەكەوێت. تۆ لە قسە و باسە ناپێویستەكان دوور دەكەویتەوە و هەموو هەوڵێك دەدەیت بۆ ئەوەی دڵی كەسانی تر خۆش بكەیت. هەرچۆنێك بێت; ئاڵا سوورەكان پشتگوێ دەخەیت و لە كۆتاییدا تووشی بارودۆخی سەخت دەبیت.

كورسی
ئەگەر بۆ یەكەمجار سەرنجی ئەو كورسییە بدەیت كە لە وێنەكەدا دیارە، ڕەنگە دیدێكی ناوازەت هەبێت بۆ ژیان، هەروەها جیاوازە بەپێی ئەو بارودۆخانەی كە ڕووبەڕووت دەبنەوە. هەرچۆنێك بێت; ناتوانیت بۆ ماوەیەكی زۆر تەركیز لەسەر شتێك بكەیت و زۆرجار سەرقاڵ دەبیت بەهۆی شتەكانی دەوروبەرت و ئەو بارودۆخانەی كە تێیدا تێدەپەڕیت.
 

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.