Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 23:39

شکاندنی ریکۆردی خێرایی ئینتەرنێت لە ژاپۆن.. تەنیا لە دوو چرکەدا هەزار فیلم داونلۆد بکە

کوردستان TV
100%


پەیمانگای نیشتمانیی تەکنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەکانی ژاپۆن رایگەیاند، بۆ یەکەمجارە لە جیهاندا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ لە خێرایی ئینتەرنێت بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان تۆمار دەکات.
 پەیمانگاکە ئاشکرای کرد، بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا سەرهەڵداوەکان(Emerging technologies)و فایبەر ئۆپتیک، توانیی خێرایی 1.02 پێتابایت لە چرکەیەکدا تۆمار بکات. هەر پێتابایتێک یەکسانە بە یەک ملیۆن گێگابایت.
 بە ئینتەرنێتێکی لەو جۆرەش دەتوانیت لە ماوەی تەنها دوو چرکەدا هەزار فیلمی 4K داونلۆد بکرێت و ئەم خێراییەش بەسە بۆ پاراستنی زیاتر لە 10 ملیۆن کەناڵ بە روونی 8K.

جیهان زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.