Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 13:11

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا میانی هیت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بۆستن سه‌لتێكس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لەمیانی یاریەكانی قۆناغی كۆتایی ناوچەكانی ئەمەریكا، لەیەكەم یاری یەكلاكەرەوەی بەشی رۆژهەلات، هەردوو تیپی باسكەی میانی هیت و بۆستن سەلتێكس رووبەرووی یەكتر بونەوە، یاریەكە بەئەنجامی سەدو هەژدە خال بەرامبەر بەسەدو حەوت خال لەبەرژەوەندی میانی هیت تەواو بوو.
 لەنیوەی یەكەم تیپی بۆستن ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردو بەئەنجامی شەست و دوو خاڵ بەرامبەر بەپەنجاو چوار خال لەپێشەوەبوو، لەنیوەی دووەمی یاریەكە و لەماوەی سێیەم بەدیاریكراوی جیمی باتلار رۆلێكی گرنگی بینی لەگۆرینی ئەنجامی یاریەكەو هەڵگەرانەوەی بۆ بەژەوەندی میامی هیت، جیمی توانی چلو یەك خال بۆ تیپەكەی تۆمار بكاتو تیپەكەی بەئەنجامی سەدو هەژدە خاڵ بەرامبەر بەسەدو حەوت خاڵ بباتەوە.
 جێی ئاماژەیە هەریەك لەیاریزانان تایلۆر هیرۆ و گابی ڤینسینت رۆلێكی گرنگیان بینی لەتۆماركردنی خاڵی تیپەكەیان، یاری دووەمی نێوانیشان شەوی پێنج شەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.  
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.