وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چوار به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تێك و رۆژانی دواتر وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێـت: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16 ى 5 ى 2022، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چوار به‌رده‌وام ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌م خشته‌یه به‌م شێوه‌یه وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن:
وه‌زاره‌تی دارایی ڕۆژی 9 ى 5 ى 2022، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چوار كرد و لهدهسپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.