Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 17:31

كتێبی(101 پرسیار دەربارەى ژیان و بیرکردنەوەى هەرزەکار) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


لەم ڕۆژانە کتێبێکى پەروەردەیى خێزانى هاتە چاپکردن بەناونیشانى( 101 پرسیار دەربارەى ژیان و بیرکردنەوەى هەرزەکار ) کە نووسەر و ڕاگەیاندکار (ئارى ئاغۆک) گفتوگۆیەکى کراوەى 101 پرسیارى تایبەت بەدونیاى هەرزەکار سازداوە لەگەڵ دەروونناس یوسف عوسمان حەمەد .
دەربارەى بیرۆکەو ناوەرۆکى ئەم کتێبە (ئارى ئاغۆک) بە ماڵپەرى کوردستان تى ڤى ڕایگەیاند" وەک هەموومان دەزانین لەژیانى هەمووتاکەکانى کۆمەڵگەدا قۆناغى هەرزەکارى بەیەکێک لەقۆناغە هەستیاریەکان دادەنرێت و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم قۆناغ و تەمەنە پێویستى بە هەڵوەستەکردن هەیە , تایبەت دایک و باوک و خێزان و کۆمەڵگە , بۆیە لەم ڕوانگەیەوە بیرۆکەى سازدانى گفتووگۆیەکى کراوەى هەمەچەشنم لاگەڵاڵە بوو لەگەڵ دەروونناس (یوسف عوسمان حەمەد ) بەرێزیان وەک پسپۆرێکى دەروونى و ئەزموونى دوورو درێژى کارکردنى لەگەڵ ئەم بابەتە , پێم باش بوو زۆرترین پرسیار , دەربارەى ژیان و بیرکردنەوەى هەرزەکار ئاراستەى بەڕێزیان بکەم , بەخۆشحاڵیەوە بەڕێزیان ئەم پێشنیارو بیرۆکەیەى لاجوان و پەسند بوو  وەک کارێکى تازەو گرنگ , بۆیە لەڕێگەى چەند دانیشتنێکى چەند رۆژى گفتووگۆیەکى کراوەمان سازدا , ئەوەبوو لەدەرەنجام دواى پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن ( 101 ) پرسیار و وەڵام خۆى لە دووتوێى کتێبێکى (210 )لاپەڕەیى ئامادەبکرێت و بەخۆشحاڵیەوە لەلایەن خانەى چوارچرا چاپ و بڵاوکرایەوە ".
سەبارەت بە پەیام و ئامانجى ئەم کتێبە مامۆستا ئارى ئاماژەى بەوەدا"  ئەم کتێبە زۆرترین و فراوانترین پرسیار لەخۆدەگرێت دەربارەى خۆناساندنى هەرزەکار , مامەڵەکردنى خێزان و کۆمەڵگەو قوتابخانە لەگەڵ هەرزەکار , دروستکردنى کەسایەتیەکى تەندروست , سایکۆلۆژیاى هەرزەکار , لەگەڵ چەندین بابەتى تر دەربارەى ژیان و بیرکردنەوەى هەرزەکار بەهەردوو ڕەگەزەوە , بۆیە دەتوانم بڵێم ئەم کتێبە , کتێبى خێزانە , کتێبى ئێستاو ئایندەیە , کتێبى هەموو ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێ هەرزەکار بە لەدووڕیانى پەرتەوازەیى دەرباز بکەن و لە رێگەیەکى تەندروست باش و کەسایەتى بەهێز دروستیان بکەین".
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.