ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی گوندی سێبەردان گوژمەی نزیكەی 148 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئەو گوندە خەرج دەكرێت.
گوژمەكە لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانیی هەولێر و بە گوێرەی پلانی 2022 بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گوندی سێبەردان ڕەزامەندی خەرجكردنی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دراوە.
وێڕای ئەمە ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا پرۆژەی دیكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەولێر.. ڕەزامەندی خەرجكردنی نزیكەی 148 ملیۆن دينار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێبەردان درا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.