وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌كرێت ، له ده‌ستپێكیشدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25 ى 1 ى 2022، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان،گوتیشی: له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بین، دوای ته‌ندروستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شوێنه‌كانی دیكه به پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو له ڕۆژ و هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 25 ى هه‌ر مانگێكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی دام و ده‌زگاكان ده‌كات و له ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.