مەکتەبی سکرتارییەتی یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له یادی 23 ساڵهی دامهزراندنی كوردستان تیڤی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرپهرشتیار و بۆرد و سهرجهم كارمهندانی دهزگاكه كرد.
دهقی پهیامه پیرۆزباییهكهی یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان:-
بەڕێزان سەرپەرشتیار و بۆرد و سەرجەم کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی، ئێمە لە یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزباییمان لە ئێوەی هێژا، دامەزراندنی کوردستان تیڤی بە خاڵی وەرچەرخان لە میدیای سەنگین و بەرپرس و هاوسەنگ دەبینین و ڕۆڵتان وەک هەمیشە بەرز دەنرخێنین.
کوردستان تیڤی بەردەوام ڕۆڵی گرینگ و بەرچاوی هەبووە لە ئاشناکردنی کێشەکانی نەتەوەییمان بە لاوان لە هەموو قۆناغەکان، ئەمەش بەردەوام هاندەرێکی باش بووە بۆ ئەوەی لاوانی ئێمە لە بەها و پرسە نیشتیمانییەکان باشتر تێبگەن.
دووبارە ئەم یادە مەزنە پیرۆز دەکەین هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سکرتارییەتی (ی.ل.د.ک)
١٧ی ١ی ٢٠٢٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.