ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاووتوێ کرا و جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا، بە ئاراستەی پێکهێنانی حکوومەتێک کە مافی گشت هاووڵاتییانی عێراق بپارێزێت و ببێتە هۆی هێنانەدی سەقامگیریی و شەراکەتی ڕاستەقینەی نێوان پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کیشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.