Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 20:12

پرێمیەر لیگ.. لیڤەرپول سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر برێنتفۆرد تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی خولی پلە نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ)، یانەی لیڤەرپوول، بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی برێنتفۆردی بردەوە و سەرکەوت بۆ پلەی دووەم.
یانەی لیڤەرپوول، کە رکابەریی بەدەستھێنانی نازناو پرێمیەر لیگ دەکات، لە میانی یارییەکانی ھەفتەی 22ھەمیندا، لە یاریگای خۆی توانی بە گۆڵەکانی فابینھۆ لە خولەکی 44، چامبرلاین لە خولەکی 69 و مینامیۆ لە خولەکی 77، یارییەکە بباتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، یانەی مانچێستەر ستی کە ئەم ھەفتەیە 12 بردنەوەی لەسەریەکی لە پرێمیەر لیگ بەدەستھێنا، بە 56خاڵ لە پلەی یەکەم مایەوە.
یانەی چێڵسی، کە لە دوایین شەش ھەفتەدا بۆ پێنجەم جار خاڵی لەدەستدا، بە 43 خاڵ بۆ پلەی سێیەم دابەزی و یانەی لێڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ بۆ پلەی دووەم بەرزبوویەوە.
لە یارییەکی دیکەدا کە لە ھەمان کاتدا بەڕێوەچوو، یانەی وێستھام یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی لیدزی بردەوە.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.