Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 08:05

ئێران دوو که‌سی له‌سێداره‌دا

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای لوڕستان رۆژئاوای ئێران، فەرمانی لەسێدارەدان بەسەر دوو کەسدا جێبەجێکرا کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆریستی دەستگیرکرابوون.

بەپێی ھەواڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، ئەو دوو کەسەی کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی ھێرشێکی تیرۆریستی لە ساڵی 2019دا کە گیان لەدەستدانی دوو کارمەندی ئەمنی لێکەوتەوە دەستگیرکرابوون، فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

سەرۆکی دادگای لوڕستان، محەمەد رەزمی، لە روونکردنەوەیەکدا، ئەوەی راگەیاند کە ماوەیەکی کەم دوای دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە ھێنراونەتە بەردەم دادگا و ئەو بریاری لەسێدارەدانەی کە بۆیان دەرچووبوو، جێبەجێکراوە.

محەمەد رەزمی گوتی: "لەو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا کە لەگەڵ ئەم کەسانەدا کراوە، دانیان بەوە داناوە کە پلانیان ھەبووە چەند چالاکییەک ئەنجامبدەن کە ئاسایشی سەرانسەری لوڕستان تێکدەدات".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.