نوێترین تۆژینه‌وه ده‌ری خستووه نووستنی كه‌می مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كه‌می ڤیتامین (D) هه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ئیكسپرێس)ی ئینگلیزی بڵاوی كرده‌وه: یه‌كێك له نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین دی كه‌می نووستن یان نووستنی خراپه، تۆژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ری خستووه كه‌می ڤیتامین دی په‌یوه‌ندی به كه‌می ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی خه‌وتنه‌وه هه‌یه.
تۆژینه‌وه‌كه له زانكۆی چینگداوی چینی ئه‌نجامدراوه، تێیدا توێژه‌ران په‌یوه‌ندیی نێوان ڤیتامین دی و نووستنیان ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوانیاندا هه‌یه.
توێژه‌ره‌كان جه‌ختیان كرده‌وه كه كه‌می ڤیتامین دی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر كه‌مخه‌وییه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به خه‌وی خراپیشه‌وه هه‌یه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه باشكردنی سیسته‌می خواردن تاكه چاره‌سه‌ره بۆ زیادكردنی ڤیتامین دی و كه‌مخه‌وی، ئامۆژگاریشیان كردووه كه ڕۆنی ماسی زیاتر به‌كاربهێنن به‌تایبه‌تیش ڕۆنی ماسی سه‌له‌موون و سه‌ردین و ره‌نجه و ماكریل، هه‌روه‌ها گۆشتی سووریش به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر بخورێ له‌گه‌ڵ زه‌ردێنه‌ی هێلكه.
توێژه‌رانی زانكۆی چینگداوی چینی جه‌ختیشیان كردۆته‌وه كه مرۆڤ له وه‌رزی زستاندا سیسته‌می به‌رگری زیاتر كارا ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس، بۆیه پێویسته له‌م وه‌رزه‌دا خواردنی ته‌ندروستی باش و ڕێك‌وپێك بخورێ به‌تایبه‌تیش ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌بنه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگریی مرۆڤ.
جه‌ختیشیان كردۆته‌وه كه كه‌مبوونی ڤیتامین دی له مرۆڤ ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه و ئازار له ئێسك، بۆیه ده‌بێت له وه‌رزی زستاندا سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامینه‌كه زیاتر بخورێ به‌هۆی كه‌می تیشكی خۆره‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه رۆژانه نابێت زیاتر له 4000 هه‌زار یه‌كه‌ی جیهانی كه ده‌كاته (100 میكرۆگرام) له ڤیتامین دی زیاتر بخورێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.