Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 17:53

له‌ هێرشه‌که‌ی شه‌وی رابردووی داعش 4 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون

کوردستان TV
100%


به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندی قه‌ره‌سالم له‌ ناوچه‌ی شێخ بزێنی سنووری كه‌ركوك شه‌هید و بریندار هه‌یه‌.
له‌ هێرشه‌كه‌ی دره‌نگانی شه‌وی رابردووی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندی قه‌ره‌سالم له‌ ناوچه‌ی شێخ بزێنی سنووری پارێزگای كه‌ركوك چوار پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و 2 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌یش بریندارن.
شەهید نەقیب مسعود تەڵعەت، خەڵکی ناحییەی سێگردکان
- شەهید نەهرۆ ناجی خەڵکی ناحیەی دارتوو- هەولێر
-  شەهید هەژار جەلال- خەڵکی کەرکوک
- شەهید رێکان تۆفیق- دانیشتوی هەولێر - مام زاوا
له‌ راگه‌یاندراوێكیشدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: 
 شه‌وی رابردوو 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆ سەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی قەڕە سالم دا.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لەم پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە هەیە و تیرۆریستان راوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.