له هه‌فته‌ی شازده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڕیال سۆسیداد، یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئه‌نۆیتا له شاری سان سیباستیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی ڕیال مه‌درید دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی سازكرد‌و گاریس به‌یلی وێڵزی به‌شداری له به‌شێكی ڕاهێنانی به كۆمه‌ڵی تیپه‌كه كرد، به‌ڵام هێشتا پێكانی به ته‌واوی چاك نه‌بۆته‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌نیه.
هاوكات یاریزان دانی سیبایۆس به هه‌مان شێوه پێكانی چاك نه‌بۆته‌وه‌و به ته‌نیا مه‌شقی كرد‌و ناتوانێت یاری بكات، ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی سی و شه‌ش خاڵ له سه‌روی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و سۆسیدادیش به بیست ونۆ خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند دێت و به جیاوازی گۆڵ له دوای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی دووه‌می ڕیزبه‌ندو پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی لالیگا دایه كه ئه‌ویش له‌م هه‌فته‌یه‌ی خوله‌كه‌دا میوانداری ڕیال مایۆركا ده‌كات.
له لالیگادا ئه‌مشه‌و ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێته میوانی ریاڵ سۆسیداد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.