سوپای عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پكشنینیان بۆ پاككردنه‌وه له چه‌كداره پاشماوه‌كانی داعش له‌سه‌ر زێی ئه‌لوه‌ند له پارێزگای دیاله ئه‌نجامداوه.
ڕاگه‌یاندنی سوپای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای پێگه‌یشتنی زانیاریی هه‌واڵگری، هێزه‌كانی سوپا له دیاله هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پكشنینیان بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی داعش له پردی حه‌لوان له‌سه‌ر زێی ئه‌لوه‌ند تا گوندی عه‌لیاوه ئه‌نجامداوه.
ڕاشیگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان دژی چه‌كدارانی داعش له دوو لاوه ئه‌نجامدراوه. بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی تر سه‌باره‌ت به پێكانی ئه‌نجامه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.