ڕۆژنامه‌ی (سترایت تایمز)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی چین نزیكه‌ی 12 ملیۆن منداڵی دۆزیوه‌ته‌وه كه تا ئێستا نه‌یزانیوه بوونیان هه‌یه و له هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومه‌ت ناویان تۆمار نه‌كراوه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه ئه‌و منداڵانه به‌شێوه‌ی نهێنی له‌نێوان ساڵانی 2000 تا 2010 له‌دایكبوون و ڕێژه‌كه‌شیان به دروستی زیاتر له 11.6 ملیۆن منداڵه، یان به نزیكه‌یی هێنده‌ی دانشتووانی ئێستای وڵاتی به‌لجیكا.
ڕووداوه‌كه به‌هۆی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی چینه‌وه دورست بووه كه ڕێگه نادات هه‌ر خێزانێك له منداڵێك زیاتری هه‌بێت.
نوێترین داتای تۆماری منداڵان له وڵاتی چین ده‌ری ده‌خات كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌شێوه‌ی ئاسایی ئه‌وانه‌ی له فه‌رمانگه‌كان تۆمار كراون 172 ملیۆن و نیو منداڵ له‌دایكبوون.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه باوكی ئه‌م منداڵانه به‌هۆی مه‌ترسی سزادانیان له پێشێلكردنی یاساكانی منداڵبوون تۆماركردنی له‌دایكبوونی ئه‌م منداڵانه‌یان شاردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه ئێستا بووه‌ته كێشه له‌به‌رده‌م ئه‌م منداڵه نهێنییانه ئه‌وه‌یه كه به هۆی ئه‌وه‌ی له هیچ تۆمارێك ناویان تۆمار نه‌كراوه و به‌و هۆیه‌وه ناتوانن ڕوو له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ش ئه‌م منداڵانه‌ی كه به‌شێوه‌ی نهێنی له‌دایكبوون زۆرینه‌یان له ڕه‌گه‌زی كچن كه ڕێژه‌كه‌یان 57%.
جێی باسه حكوومه‌تی چین له ساڵی 2016 ناچار بوو ڕێگه‌ی به خێزانه‌كان بدات منداڵی دووه‌م بێننه سه‌ر دونیاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.