مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایك بوونی حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەربێ) پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی موسڵمانان كرد ئهمه دهقهكهیهتی:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد(درودی خوای لێبێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئارامی و، زیاتر چەسپاندنی گیانی برایەتی و لێبووردەیی و تەبایی بێ و، گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە لە دەردەسەری و ناخۆشی بەدوور بێ بەتایبەتی لەو هەلومەرجە نەخوازراوەی قەیرانی تەندروستیدا.
لەو یادە پیرۆزەدا جەخت دەكەینەوە سەر پەیامی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و هەماهەنگی نێوان پێكهاتە جیاجیاكانی كوردستان و، هەروەها بە ئەركی هەموو لایەكمانی دەزانین کە گیانی هاوبەشی و بەیەكەوەژیان پتەوتر بكەین بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگەی كوردستانیی و زیاتر برەودان بە خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی هاووڵاتیان و رەتكردنەوە و نەهێشتنی دووبەرەكی و توندڕۆیی و شەڕانگێزیی.
جارێكی دیكە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزنمان حەزرەتی(محەمەد)درودی خوای لێبێت، لە گشت موسڵمانان و مرۆڤایەتی پیرۆز بێت.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11ـی رەبیعولئەوەلی 1442ـی كۆچی
28ـی10ـی2020ـی زایینی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.