پهیامنێری كوردستان تیڤی له ڕانیه پێیڕاگهیاندین: شەوی ڕابردو 2/1-7-2020 لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری ڕانیە گەنجێکی تەمەن 27ساڵ بەناوی "ح.ح" کە دانیشتوی شارەدێی سەنگەسەری سهر به قهزای پشدەرە لەلایەن چوار چەکدار بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیكاب دەڕفێندرێت.
ڕاشیگهیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکە مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن سێ لەچەکدارەکان دەستگیر دەکەن و کەسە ڕفێندراوەکەش بەسەلامەتی لهدستیان ئازاد دەکەن.
ههروهها ڕاشیگهیاند: لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەکە داناوە و بەگوتەی خۆیان هۆکارەکەی بۆ قەرزداربونی ڕفێندراوەکە دەگێڕنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.