شەشەمین کۆبوونەوەی لووتکەی تورکیا-رووسیا-ئێران سەبارەت بە سووریا کە لەسەر فۆرماتی ئاستانا سازکرا ، و لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بهرێوهچوو
ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بە شێوازی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە لووتکەی سێقۆڵیدا کۆبوونەوە.
هەرەیەك لە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا و رەجەب تەیب ەردۆغان، سەرۆكی توركیا و حەسەن رۆحانی، هاوتا ئێرانییەكەیان لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵە هاوبەشەكانیان بۆ چارەسەركردنی پرسی سووریا رێكەوتن.
دوای لووتكە سێ قۆڵیەكەی سەرۆكی ئەو سێ وڵاتە لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، راگهیاندراوێكی هاوبەشیان لەبارەی پرسی سووریا بڵاو كردهوه كه تێیدا جەختیان لەسەر بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوانیان لە چوارچێوەی رێكەوتنەكانی ئەستانا كردەوە.
لهبهشێكی دیكهى راگهیاندراوهكهدا جەخت لەسەر پابەندبوونی ئەو سێ وڵاتە بە پارێزگاریكردن لە یەكپارچەیی خاكی سووریا كرایەوە و هەموو ئەو هەوڵانەشیان رەت كردەوە، كە بە پاساوی شەڕی دژ بە تیرۆر بۆ دروستكردنی واقعێكی نوێ لە ناو خاكی سووریا دەدرێن، بەتایبەت راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆ الحكم الژاتی.
ئامادەیی خۆشیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پلانەكانی راگەیاندنی سەربەخۆیی لە سووریا نیشاندا و ئەو هەوڵانەشیان وەك هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێی سووریا لەقەڵەمدا.
ههروهها ههر سێ سهرۆك دانپێدانانی ئەمەریكایان بە جۆلان وەك خاكی ئیسرائیل ئیدانە كرد و هۆشدارییان دا، ئەو هەنگاوەی مەترسی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی هەرێمەكە درووست دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.